نوێنەرایەتی یەکسانی

ئەرکی سەرشانی نوێنەرایەتی یەکسانی ئەوەیە کە یەکسانیەکان باشتر بکات و لە کاتی جیاوازی کردندا دەست تێوەردان بکات.
نوێنەرایەتی یەکسانیەکان فەرمانگەیەکی سەربەخۆ و و بێلایەنە.
هەر کاتێك جیاوازیکاریت بەسەر هاتبێت یان بینیبێتت بەهۆی ، ئەسڵ، زمان، هاونیشتیمانی، ئایین، باوەڕ، بیروڕا، چالاکی
سیاسی، چالاکی یەکێتی پیشەگەری، پەیوەندی خێزانی، تەمەن، ئاراستەی سێکسی، باری تەندروستی، برینداری و سەقەتی یان
لەسەر بنەمای هەر هۆیەکی تری کەسایەتی، دەتوانیت بچیتە نوێنەرایەتی یەکسانی بۆ سکاڵاکردن.
بەشێکی تری ئەرکەکانی نوێنەرایەتی یەکسانی بریتیە لە باشترکردنی پێگە و مافەکان و بارودۆخی ژیانی و ئەو کۆمەڵە
خەڵکانەی کە لە ژێر مەترسی جیاوازیکاریدان، بۆ نموونە بێگانەکان. هەروەها ئەرکێکی تایبەتی نوێنەرایەتی یەکسانی ئەوەیە
کە چاودێری ئەو بارودۆخانە بکات کە بێگانەیەك لە وڵاتەکە دەردەکرێت و وەکو ڕاپۆرتدەرێکی نیشتیمانی چاودێری
بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بکات.
نوێنەرایەتی یەکسانی ( ئەو جیاوازیکاریانە تاوتوێ دەکات کە لەسەر بنەمای ڕەگەز یان کەسایەتی ڕەگەزیەوە
ڕوودەدەن.

داوای یارمەتی کردن لە نوێنەرایەتی یەکسانی

ئەگەر دەزانیت جیاوازیکاریت لەگەڵدا کراوە یان جیاوازیکاریت بەدی کردووە، پەیوەندی بکە بە خزمەتی نەفەرەکانی
نوێنەرایەتی یەکسانیەوە  ، هەروەها دەشتوانیت لە جیاتی کەسێكی تر کە جیاوازیکاری
لەگەڵدا کرابێت پەیوەندی بکەیت.
نوێنەرایەتی یەکسانی ئامۆژگاری و ڕێنمایی دەدات، یارمەتی دەدات بۆ ڕوونکردنەوەی گومانی جیاوازیکاری و لەکاتی
پێویستیشدا دەست دەکات بە کردەوەی پێویست بۆ زامن کردنی مافەکانی قوربانی جیاوازیکاری. بۆ ڕوونکردنەوەی گومانی
جیاوازیکاری نوێنەرایەتی دەتوانێت داوای ڕوونکردنەوە لە لایەنی بەرامبەر بکات و داوای و زانیاری زیاتریش لەسەر بابەتەکە
لە لایەنە جیاجیاکانی تر بکات. کارمەندانی نوێنەرایەتی یەکسانی ئەرکی نهێنی پاراستنیان لەئەستۆدایە، بۆ نموونە سەبارەت بەو
بابەتانەی کە لە ژیانی تایبەتی کەسێتیدا هەستیارن.
نوێنەرایەتی یەکسانی ناتوانێت فەرمان بدات بە لایەنێکی تری فەرمی بۆ ئەوەی بەشێوەیەك لە شێوەکان کار بکات یان بڕیار
لەسەر شتێك بدات. هەروەها نوێنەرایەتی یەکسانی ناتوانێت بڕیاری فەرمانگەیەکی تر بگۆڕێت، لەبەر ئەوە پێویستە لەسەر تۆش
کە پێش هەموو شتیك ئەو ڕێکارانە بەکاربهێنیت کە بۆ چاککردنەوە و گۆڕانکاری لە بڕیارەکاندا بەکاردەهێنرێن.
ئەو یارمەتیەی کە نوێنەرایەتی یەکسانی پێشکەشی دەکات بە شێوە سەرەکیەکەی ڕینمایی دانە. لە هەندیك بارودۆخی تایبەتدا
نەبێت کە نوێنەرایەتی دەتوانێت یارمەتی بدات یان کارمەندێکی نوسینگەکە دیاری بکات بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسەی کە تووشی
جیاوازیکاری بووە لە دادگادا. ئەمەش بەو مەرجە دەبێت کە بابەتەکەدا گرینگیەکی نیشتیمانی فراوانی هەبێت لەپێناو ڕێگری
کردن لە جیاوازیکاری.

سکاڵا کردن

ئایا جیاوازیکاریت لەگەڵدا کراوە؟ کەواتە بە ئیمەیل پەیوەندی بکە بە نوێنەرایەتی یەکسانیەوە، یان تەلەفۆن بکە بۆ ئێشکگریەکەی
یانیش نامەی بۆ ڕەوانە بکە. بۆ چاوپێکەوتنی شەخسی هەمیشە دەبێت پێشوەخت کات بگریت. خزمەتەکانی نوسینگەکە بە
خۆڕایین.
ئێمە بەشێوەیەکی سەرەکی بەوە هەڵناسین کە هاوکات لەگەڵ لایەنێکی فەرمی تردا سکاڵاکەی تۆ تاوتوێ بکەین، لەبەر ئەوە
ئەگەر بابەتەکەت داوەتە لایەنێکی تر بۆ تاوتوێکردن ئێمەی لێ ئاگاداربکەرەوە.

 لەم شوێنەدا فۆڕمی سکاڵا پڕبکەرەوە 
 (سکاڵا بە نوسراوی شێوە ئازاد ( ئیمەیل، نامە

دەتوانیت سکاڵا شێوە ئازادەکەت یان بە ئیمەیل یان بە نامە بۆ ئێمە ڕەوانە بکەیت. ئەو زمانانەی کە لە نوسینگەکەدا قسەی پێ
دەکرێت بریتین لە فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی. دەشتوانیت سکاڵاکەت بە زمانی دایکی خۆت بنووسیت. هیوادارین نوسراوی
سکاڵاکەت لە دوو لاپەڕە تێپەڕ نەکات.

کاتێك کە سکاڵا دەنووسیت، وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەرەوە:

١ - بۆچی گومان دەکەیت کە ڕەفتارێکت لەگەڵ کراوە تەنها لەبەر ئەو خاسیەتە کەسێتیانەی کە تۆ هەتە؟
٢ - چی ڕوویدا و ئەو کەسە کێیە کە پێت وایە ڕەفتاری هەڵەی لەگەڵ تۆدا کردووە؟
٣ - لە کوێ و کەی ئەم شتە ڕوویدا؟
٤ - ئایا زانیاری زیاتری نوسراو هەیە لەسەر ڕووداوەکە؟ ئایا کەسێکی تر لەگەڵتدا هەبوو کە شایەتی ڕووداوەکە بدات؟
٥ - ئایا بابەتەکەت گەیاندووەتە شوێنێکی تر بۆ تاوتوێکردنی؟
أ- چی لایەنێك بابەتەکەت تاوتوێ دەکات/ یان تاوتوێی کردووە؟ )بۆ نموونە وەکیلی یاسایی پەرلەمان، پۆلیس،
دادگای ئیداری(
گرینگترین بەڵگەنامە کە پەیوەندی بە بابتەکەوە هەبێت بکە پاشکۆی سکاڵاکەت.
 yvv(at)oikeus.fi:سکاڵاکەت بە ئیمەیل بنێرە بۆ ناونیشانی
یان بە پۆست بۆ ناونیشانی:
Yhdenvertaisuusvaltuutetun toimisto
PL 24 00023 VALTIONEUVOSTO

ئێشکگری تەلەفۆنی خزمەتی نەفەرەکان
ئێشکگری تەلەفۆنی نوێنەرایەتی یەکسانی لە ڕۆژانی هەفتەدا لە کاتژمێر ١٠ - ١٢ کراوەیە. لە کاتی ئێشکگریدا دەتوانیت
بەشێوەیەکی خێرا ئامۆژگاری لەسەر بابەتەکەت وەربگریت.
خزمەتی تەلەفۆنی بە زمانی فینلەندی، سویدی و ئینگلیزی قسەت لەگەڵ دەکات، نرخی تەلەفۆنەکان بۆ ئەو کەسەی کە تەلەفۆن
دەکات ئەوەیە کە لە ڕێکەوتنی کۆمپانیای تەلەفۆنی ئەو کەسە دیاری کراوە، پێویست ناکات پارەی زیادەی تەلەفۆن بدرێت. ئەگەر
داواش بکەیت دەتوانین ئێمە تەلەفۆنت بۆ بکەینەوە.